ئەمریکا قەدەغەی فرۆشتنی چەکی هێرشبەرانە لەسەر سعودیە هەڵدەگرێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا قەدەغەی فرۆشتنی چەکی هێرشبەرانە لەسەر سعودیە هەڵدەگرێت

ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عەرەبستانی سعودیە. وێنە؛ شەفەق نیوز

ئاڤا نیوز

 

ئیدارای بایدن بڕیاری داوە بە هەڵگرتنی قەدەغەی فرۆشتنی چەکی هێرشبەرانە لە سەر سعودیە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند بەرپرسێکی ئیدارەی بایدن بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە "سعودییەکان بەڵێنەکانی خۆیان جێبەجێکردووە و ئێستاش کاتی ئەوەیە ئێمەش بەڵێنەکانمان جێبەجێ بکەین. ئێمە دۆسیە بە دۆسیە پێداچوونەوە بە ناردنەکاندا دەکەین لە چوارچێوەی سیاسەتی ناردنی چەکی جێگەی مشتومڕ." 

 

زانیاریی زیاتر: دوای هەڵگرتنی قەدەغەکە، سعودیە دەتوانێت مووشەکی ئاسمان-بۆ-زەوی لە ئەمریکا بکڕێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی سێ ساڵە ئەمریکا قەدەغەی لەسەر فرۆشتنی چەکی هێرشبەرانە بۆ سعودیە داناوە، ئەمەش بە مەبەستی هێورکردنەوەی شەڕی یەمەن کە سعودیە یەكێک بووە لە لایەنە شەڕکەرەکان.

شەیری بکە لە: