چیرۆكی ئەو ئیتاڵییەی بە باوكی كوردۆلۆژی دادەنرێت

شەیری بکە لە:
چیرۆكی ئەو ئیتاڵییەی بە باوكی كوردۆلۆژی دادەنرێت

تایبەت بە ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


قەشەیەکی ئیتاڵی سەدان ساڵ لەمەوبەر دێتە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و کتێبێک چاپ دەکات کە دواتر بە باوکی کوردۆلۆژی کورد ناودەبرێت؛ ئێستاش کتێبەکە لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا پارێزراوە.


چیرۆکی سەرەکی: مۆریزیۆ گارزۆنی، قەشەیەکی ئیتاڵییە کە لە نێوان ساڵانی 1734 تاوەکو 1804 ژیاوە، بەهۆی بەرهەمە بەناوبانگەکەی بەناوی "Grammatica E Vocabulario Della Lingua Kurda" واتا ڕێزمان و فەرهەنگی زمانی کوردی، نووسیویەتی و بە (باوکی کوردۆلۆژی) دادەنرێت؛ ئەم کتێبە لە ساڵی 1787 لەشاری ڕۆمای ئیتاڵیا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەساڵی 1762 بەمەبەستی بڵاوکردنەوە و پەرەپێدانی ئایینی مەسیحی گارزۆنی هاتووەتە ناوچەی ئامێدی لە باشوری کوردستان، لە ماوەی کارکردنیدا بۆی دەردەکەوێت کە زمانی کوردی تاکە زمانی نێوان موسڵمان و مەسیحییەکانی ناوچەکەیە. لەکاتێکدا دەبینێت کە نەستورییەکان تەنیا بە زمانی سورێت، سریان و ئەرمەنییەکانیش تەنیا بە زمانی خۆیان قسە دەکەن. 


زانیاریی زیاتر: هەر بۆیە لە ساڵی 1787 یەکەم کتێبی دەستووریی زمانی کوردی لەسەر بنەمای دیالێکتی کرمانجی کە لە ناوچەکەدا قسەی پێدەکەن دەنووسێتەوە، لە کۆتاییەکەشیدا وشەنامەیەکی ئیتاڵی کوردی کە لە چوار هەزار و 600 وشە پێکدێت بڵاودەکاتەوە.


باکگراوند: ئێستا کۆپی ئەم کتێبە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد هەڵگیراوە، بەڵام لە ساڵی 2008 لەلایەن ئینستیوتی کورد لە پاریس بە دیجیتاڵ کراوە و 288 لاپەڕە لەخۆدەگرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان