ئارین مەسرور بارزانی بڕوانامەی ئەکادیمیای شاهانەی سەربازیی ساندهێرست وەردەگرێت
- ڕاپۆرت
- 9 ئاب

باڵەخانەی ئەکادیمیای شاهانەی سەربازیی ساندهێرست و ئارین مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ هەینی ڕێوڕەسمی خولێکی دەرچووانی ئەکادیمیای شاهانەی سەربازیی ساندهێرست لە بەریتانیا دەستیپێکرد.
بۆچی گرنگە: ساند هێرست باشترین و بەناوبانگترین ناوەند بۆ پێگەیاندنی کەسایەتی و سەرکردەی وڵاتە پێشکەوتووەکان، لە ژێر سلۆگانی 'خزمەت بکە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی بکەیت' زیاتر لە دوو سەدەیە ئەکادیمیای ساندهێرست، فێرخوازان بۆ سەرکردایەتی ئامادە دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەرچووانی ئەم خولە دوای تەواوکردنی 44 هەفتە لە خوێندنی تیۆری و پراکتیکیی چڕ و پڕ لە بواری سەربازی و سیاسی بڕوانامەیان پێدەدرێت، ئارین مەسرور بارزانی، یەکێک دەبێت لە دەرچووانی ئەم خولە.
ئەکادیمیای ساند هێرست چییە و چۆن دامەزرا؟
ئەکادیمیای ساندهێرست لە ساڵی 1947 لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو دامەزراوەی گەورە دامەزراوە، ئەوانیش ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی وولویچ کە 1741 دامەزراوە، لەگەڵ کۆلێجی سەربازی شاهانە کە 1801 دامەزراوە.
دەرچووانی ئەکادیمیای ساندهێرست؟
دەرچووانی ئەم ئەکادیمییایە رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان لە سیاسەت و ئاسایشی بەریتانیا و وڵاتانی دیکەدا بینیوە، تەنانەت بەشێکی زۆر لە سەرکردە و سەرۆک و شای ئێستا وڵاتان بەڕێوەدەبەن دەرچووی ئەو دامەزراوە سەربازییەی بەریتانیان. لە دیارترینیان:
- کایە بەهێزەکانی کۆمۆنوێلث، وەک، شازادە ویلیام، شازادەی جێنشینی شانشینی یەکگرتوو، لەگەڵ شازادە هاری برای.
- شای ئیمارات و کەسایەتییە بەهێزەکانی وڵاتەکە
- میری قەتەر و باوکی
- خێزانی شاهانەی ئوردن، وەک شا و باوکی، لەگەڵ شازادەی جێنشین و ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی
- کەسایەتییە گرنگەکانی دەوڵەتی کوەیت
- شازادە و کایە گرنگەکانی دەوڵەتی سعوودیە
لە وڵاتانی ئەوروپاش زۆرینەی دەسەڵاتدارانی (ئیسپانیا، لوکسەمبێرگ، لیختنشتاین) و چەندین وڵاتانی دیکەی سەرکەوتووی وەک مالیزیا و مەغریب سریلانکا دەرچووی ئەو ئەکادیمیایەن.
جگە لە سەرکردەکانە، چەندین نووسەر و رۆماننوس و شاعیر و ئەدیب لەو ئەکادیمیایە پێگەیشتوون، لە بەناوبانگترینیان ئیان فلێمینگە کە نووسەری فیلمی بەناوبانگی جەیمس بۆندە.
مەرجەکانی وەرگرتن لە ئەکادیمیای ساندهێرست
پێویستە فێرخواز تەمەنی لەنێوان 17 ساڵ و 9 مانگ تاوکو 28 ساڵی بێت. لەشولاری بەهێز و ڕێک بێت. نمرەی زمانی ئینگلیزی و بیرکاری و زانستی لە C4 بەرەو سەرەوە بێت.
ئامانجی ئەکادیمیای ساندهێرست
ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەی ساندهێرست سەر بەسوپا و وەزارەتی بەرگری بەریتانییە، ئەوەش وایکردووە یاسا و رێساکانی سەخت بێت و پرەنسیپی سەربازی پەیڕەو بکات. کە ئامانج لێی پێگەیاندنی فێرخوازانە بە هونەرەکانی جەنگ و ئاشتی. جەخت لەسەر راهێنانی فێرخوازان دەکاتەوە بە بنەماکانی، ئازایەتی، دیسپلن، رێزگرتن، ئینتیما، پابەندی لەخۆبوردانە.
فێرخوازان لەم ئەکادیمیایەدا، بەشێوازێکی چڕ و پڕ 44 هەفتە وانەی تیۆری و پراکتیکی دەخوێنن و مەشقە سەخت و دژوارەکان ئەنجام دەدەن. دواتر تاقیکردەکرێنەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت. بۆ ئەوەی بۆ سەرکرادیەتی و پێشڕەوی تەواو ئامادەبن

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن