بۆ ئەوەی تووشی خەموکی نەبیت هاوسەرگیری بکە

شەیری بکە لە:
بۆ ئەوەی تووشی خەموکی نەبیت هاوسەرگیری بکە

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


توێژینەوەکان دەریدەخەن هاوسەرگیری یەکێکە لەو هۆکارانەی کە ڕێژەی تووشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە.


بڵاوکراوەی فەرمی: لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەلایەن زانکۆی ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، دوای پشکنینی مێشکی ئەو کەسانەی عاشقن بە سکانی MRI، دەرکەوت پەیوەندی سۆزداری و هاوسەرگیری ناوچەی دەردانی دۆپامین کارادەکات، هەرومها هاوسەرگیری ڕێژەی ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان و کحولیش کەمدەکاتەوە، بەتایبەتی لەنێو گەنجاندا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوانەی لە پەیوەندی سۆزداری درێژخایەندان هەستی دڵەڕاوکێیان کەمدەبێتەوە و دەتوانن کۆنتڕۆڵی فشاری دەروونییان بکەن، هەروەها ئەو كەسانە ژیانیان خۆشترە و بەختەوەرترن و هەستی ئەرێنییان زیاترە لە چاو ئەو کەسانەی کەهاوسەرگیریان نەکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: