فشاری دەروونی دەبێتە هۆی خێراتربوونی پیربوون

شەیری بکە لە:
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی خێراتربوونی پیربوون

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


پزیشکان و توێژەران هۆشداری دەدەن لەبارەی فشاری دەروونی، بەو پێیەی کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی و جەستەیی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە هۆی خێراتربوونی پیربوون.


لێدوانی فەرمی: کریستوفر میلەر، پسپۆڕی دەروونناس لە زانکۆی میریلاند لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی واشنتن پۆست دەڵێت: فشاری دەروونی کاریگەری لەسەر باری دەروونی مرۆڤ دەبێت، ئەمەش وادەکات زیاتر ڕەشبین بێت و کەمتر هەست بە شتە چێژبەخشەکان بکات، هەروەها  سێ ڕێگا پێشنیاز دەکات بۆ دوورکەوتنەوە لە فشاری دەروونی.


1-    بەشداریکردن لە چالاکیەکانی وەک وەرزشکردن و یۆگا کە ئەمە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشار لەسەر مێشک.
2-    دوورکەوتنەوە لە زۆر بەکارهێنانی سۆشیال میدیا، یان لانیکەم دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی هەواڵە نەرێنییەکان.
3-    دوورکەوتنەوە لە کاری ڕۆتینی ڕۆژانە و تاقیکردنەوەی کارێکی نوێ، کە ئەمە دەبێتە هۆی هاندانی مێشک و کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: