
وێنەی دەرمانەکە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی لە بازاڕی دەرمانی چەند ناوچەیەک، دەستی بەسەر دەرمانێکی ساختەدا گرتووە بەناوی "Duphaston" و هاووڵاتییانی لێ ئاگاداردەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی KMCA بەردەوام هۆشداریی دەداتە هاونیشتمانیان دەرمان لەڕێگەی ئۆنڵاین نەکڕن و لە بەدواداچوونی بەردەوام دایە بۆ نەهێشتنی دەرمانی بێ ستیکەر و دوور لە ڕێنماییەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی (KMCA) بڵاویکردەوە: تیمەکانی چاودێریی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە میانی سەردانە مەیدانییەکانیان بۆ شوێنە دەرمانسازییەکانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان، دەستیان بەسەر دەرمانێکی ساختەدا گرتووە بە ناوی "Duphaston" بە سێ ژمارە باجی (364935, 361984, 368563).
لە لایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هەموو شوێنە دەرمانسازییەکان دەکات، لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کە مامەڵەی فەرمی بە کڕین و فرۆشتنی دەرمانەوە بکەن و خۆ بەدوور بگرن لە فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، بەپێچەوانەوە بەتووندی سزادەدرێن.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 چرکە لەمەوپێش
ترەمپ: دوای سعودییە سەردانی قەتەر و ئیمارات دەکەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی تەقینەوەی مین گەنجێکی قەزای سیدەکان گیانی لەدەستدا
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەبارەت بە حووسییەکان عێراق بەڵێن دەدات