گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییە ئیدارییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕين و گەرمیان دەدات.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ، سەرۆكوەزیران بارزانی سەردانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی كرد، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی كارگێڕی ئەو دوو پارێزگایە و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەڕین و گەرمیان كۆمەڵێك داواكارییان خستە بەردەم سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ڕەزامەندی لەسەر داواكارییەكانیان درا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: بۆ پارێزگای سلێمانی بڕیاردرا، دەسەڵات بدرێتە فەرمانگەكان بە گواستنەوەی فەرمانبەران بەشێوەی گواستنەوەی ڕاژە یان تەنسیب بۆماوەی دوو ساڵ، بەڵام وەزارەتەكانی ناوخۆ و پەروەردە و خوێندنی باڵا ناگرێتەوە، هاوكات بڕیاردرا بە دامەزراندنی 177 فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست.
چی بۆ پارێزگای سلێمانی بڕیاری لێدراوە؟
بۆ پارێزگای سلێمانی سەرۆكوەزیران بارزانی ڕەزامەندی داوە بە پێدانی دەسەڵات بە تەرخانكردنی ڕێژەی %30 لە داهاتی پارێزگای سلێمانی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و دەسەڵات بە پارێزگاری سلێمانی درا بۆ خەرجكردنی پارەكە.
- ماوەی 30 ڕۆژ دەسەڵاتی ئیفاد دراوە بە پارێزگاری سلێمانی بۆ فەرمانبەران ئەوانەی پلەیان لەخوار بەڕێوەبەری گشتییە.
- بڕیاردراوە ئەگەر تەندەرێك تا یەك ملیار دینار بوو، دەسەڵاتی گرێبەستی بدرێت بە پارێزگاری سلێمانی.
- پێشینەكانی پارێزگای سلێمانی زیادكراوە بۆ 319 ملیۆن دینار.
- پێشینەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی زیادكراوە بۆ 350 ملیۆن دینار.
- بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی زیاتر لە 522 ملیۆن دینار دابینكراوە بۆ ئەنجامدانی ڕووپێوی فڕۆكەوانی كە لە لایەن كۆمپانیای (CGX) فەڕەنسی دابین دەكرێت.
- ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجكردنی زیاتر 68 هەزار دۆلار بۆ كڕینی ئامێری جۆری (X-RAY).
- بۆ ئاگر كوژێنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی شەش ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل و ئامێر تەرخانكراوە. هاوكات 23 ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاریش دابینكراوە.
- ڕەزامەندی درا لەسەر چارەسەركردنی خانووە زێدەڕۆكان و ئەوانەی تا 9-9-2022 مامەڵەكانیان وەرگیراوە.
- پێنج ملیار و 13 ملیۆن و 400 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی پارێزگای سلێمانی تەرخانكراوە.
- دابینكردنی 15 ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی هاوكات 14 ئامێری ( حادیلە – گەلابە- كاسحەی بەفر – شۆفل- قاشتە) بۆ شارەوانی سلێمانی تەرخاندەكرێت.
بۆ پارێزگای هەڵەبجە ئەم بڕیارانە دراون:
- بڕیاردرا ڕێژەی %20ی داهاتی دەروازە سنوورییەكانی پارێزگای هەڵەبجە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزراییەكان خەرجبكرێت.
- ڕەزامەندی درا لەسەر زیادكردنی پێشینەكانی دیوانی پارێزگا و قایمقامیەتەكان و ناحیەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە 56 ملیۆن دینار بۆ 134) ملیۆن دینار .
- دەروازەی سازان بە فەرمی دەكرێت.
- بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەڵەبجە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەكرێتەوە.
- 52 فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.
- 23 ئۆتۆمبێل بۆ دیوانی پارێزگای هەڵەبجە دەكڕدرێن.
بۆ ئیدارە سەربەخۆكان ئەم بڕیارانە دراون:
- خەرجی كتوپڕی پێشینەكانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بۆ 99 ملیۆن دینار زیاد دەكرێت.
- 43 فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.
- ڕەزامەندی درا لەسەر دابینكردنی 13 ئۆتۆمبێل بۆ سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، قایمقامیەتی رانیە، قایمقامیەتی پشدەر، ناحیەكانی سەركەپكان و سەنگەسەر و بێتواتە و حاجیاوا.
- بۆ ئیدارەی گەرمیان بڕیاری زیادكردنی پێشینەی خەرجی باری لەناكاو بۆ 78 ملیۆن دینار درا.
- 133 فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنرێت.
- دەسەڵات دراوە بە وەزارەتی شارەوانی كێشەی زەوی سندوقی لە ئیدارەی گەرمیان یەكلایی بكاتەوە.
- زەوی بۆ میراتگری شەهیدان و ئەنفالكراوان و راگیراوانی سیاسی و ڕزگاربوانی شاڵاوی ئەنفالی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دابین بكات كە ژمارەیان 274كەسە بۆ ئەوەی لە شوێنی شیاو زەوییان پێبدرێت.
- 35 ئۆتۆمبێل بۆ ئیدارەی گەرمیان تەرخاندەكرێت.
- 39 پڕۆژە گواسترانەوە بۆ سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بۆ وەگەڕخستنەوەیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
تەقەكەرەكانی دوێنێ شەوی هەولێر دەستگیر كران
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس 2024" لە دهۆک دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟