دوو پرۆژه‌ی جیاواز له هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان
- هەواڵ
- 7 ئاب

ئاڵای کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
حكومه‌تی عێراق کەسوکاری شەهیدان لە باجی گومرگ و تابلۆی تۆماری هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ده‌به‌خشێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پڕۆژه‌یه‌كی سوودمه‌نتری ئاماده‌كردووه بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانییانی سیاسی.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوی فەرمی نووسینگه‌ی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی، بۆ یەکەمجار سه‌رجه‌م کەسوکاری شەهیدان لە باجی گومرگی ئۆتۆمبێلێكی هاورده ده‌به‌خشرێن و تابلۆیه‌كی تۆماری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌خۆڕایی وه‌رده‌گرن.
له لایه‌كی دیكه‌وه: وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ساز ڕێككه‌وتنێكی ئه‌نجامداوه بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل به كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان بەداشکانێکی تایبەت و كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاریه‌وه , پاش ئه‌وه‌ی لە 21-4-2024 پڕۆژەیه‌كی په‌سه‌ند كرد بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان.
لێدوانی فەرمی: ئه‌حمه‌دی مام ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خزمەتگوزارییەکانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاڤا نیوزی گوت: لەگەڵ کۆمپانیای تۆیوتا کۆبوونەوەیەکی گرنگمان ئەنجامدا بۆئەوەی لەگەڵ داشکاندن لەنرخی ئۆتومبێلەکان خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن بو ماوه‌ی دوو ساڵ بەخۆڕایی بێت.
زانیاریی زیاتر: دوای ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ناوبراو، نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە سه‌رجه‌م کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیی لە باجی گومرگ و تابلۆی تۆماری هاوردەکردنی ئۆتۆمبێله‌كه ببه‌خشرێن.
ئه‌حمه‌دی مام ڕه‌سوڵ ئه‌مه‌شی گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار