
عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران و کاربەدەستانی دیکەی ئەو وڵاتە لە تارانی پایتەختی ئێران نوێژی مردوو لەسەر تەرمی ئیسماعیل هەنیە دەکەن. وێنە؛ فرانس پرێس
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئەمنی و ستراتیژی بە دووری دەبینێت ئێران وەڵامێکی تووندی بۆ ئیسرائیل هەبێت و ئاماژە بە چەند سیناریۆیەک دەدات کە ڕەنگە ئێران لە دژی ئیسرائیل بەکاری بهێنێت.
وێنە گەوەكە: دوای كوشتنی ئیسماعیل هەنیە، ئێران بەنیازە هێرشی مووشەكی وەک تۆڵەسەندنەوە بكاتە سەر خاكی ئیسرائیل و تێلئەڤیڤیش هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئێران دەكات.
لێدوانی فەرمی: ئەعیاد تۆفان، شارەزای ئەمنی و ستراتیژی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "پێشبینی ناکەم ئێران وەڵامێکی تووندی دژ بە ئیسرائیل هەبێت، بە تایبەتیش کاتێک ئەمریکا قاسم سولەیمانی کوشت، ترەمپ بە ڕوونی گوتی، لەسەر ژمارەی ئامانج و کات و شوێن لەسەر وەڵامدانەوە ڕێکەوتین، ئایا لەسەر کوشتنی هەنییە وەڵام دەداتەوە؟!"
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەو شارەزا ئەمنی و ستراتیژییەی عێراق چوار سیناریۆ بۆ وەڵامی ئێران دژی ئیسرائیل دەخاتەڕوو:
یەکەم: بەتووندی وەڵام بداتەوە ئەمەش ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەبات کە ئێران نایەوێت ئەمە ڕوو بدات و ئەوکات ئیسرائیل وەڵام دەداتەوە و ئەمریکاش یارمەتیی دەدات و بەهەمانشێوە فەرەنسا و ئەڵمانیا و کەنەداش دێنە پاڵ ئیسرائیل، بۆیە ئەم سیناریۆیە دوورە.
دووەم: وەکو ئەوەی قاسم سولەیمانی ڕێکەوتن بکرێت بۆ وەڵامدانەوەی سنووردار.
سێیەم: لە ڕێگەی میلیشیا نزیکەکانی وەڵامی ئاوێتە بداتەوە، حوسییەکان لە یەمەن و حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان و میلیشیاکان لە عێراق و سووریا هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل.
سیناریۆی چوارەم، ئەمە ئەگەری ڕوودانی زۆرە، ئەویش هەمووان بێدەنگ بن و بابەتەکە کۆتایی پێبێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار