ژمارەیەک چەکداری پەکەکە لە کاتی ڕاهێنان
ئاڤا نیوز
هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق بۆ قەدەغەكردن و لاوازكردنی پەكەكە لە وڵاتەكەی بەردەوامە، دوای قەدەغەكردنی ئەو پارتە ئێستا دەست بۆ سێبەرەكانیشی دەبرێت.
وێنە گەورەكە: زیاتر لە سێ مانگە حكومەتی عێراق، پەكەكەی وەک ڕێكخراوێكی قەدەغەكراو ناساندووە و هەموو مۆڵەتپێدانێكیشی بە كۆبوونەوەی ئەندامان و ڕێكخراوەكانی نزیك لەو پارتە ڕاگرتووە.
بڵاوكراوەی فەرمی: دەستەی دادوەری كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی پەیوەندییان بە پەكەكەوە، پارتەكانی ئازادی و دیموكراسی ئێزدی، بەرەی خەباتی دیموكراتی و تەڤگەری ئازادی هەڵوەشێنرانەوە.
وشككردنی پەكەكە لە عێراق
عێراق بۆ كۆتایهێنان بە دۆخی خراپەی ناوچە سنووریەكان، دەستی بە هەڵمەتێكی فراوانی دژ بە پەكەكە و گرووپ و ڕێكخراو و پارتە نزیكەكانی لەنێوخۆی وڵاتدا كردووە، ئامانجیش نەهێشتنی كار و چالاكی و بوونیانە، هەموو مۆڵەتپێدانێكیشی بە كۆبوونەوەی ئەندامان و ڕێكخراوەكانی نزیك لەو پارتە ڕاگرتووە.
هەنگاوی یەكەم خودی پەكەكە بوو
پێشتر لە مانگی ئاداری ئەمساڵ، حكومەتی عێراق پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ـی وەك ڕێكخراوێكی قەدەغەكراو ناساند، لە مانگی تەمموزیش ئەمینداریێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوێكی بۆ دامەزراوەكان ناردووە و تێیدا هاتووە: بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، دەبێت پارتی كرێكارانی كوردستان بە پارتێكی قەدەغەكراو ناوببرێت.
پارتەكانی نزیك لە پەكەكە هەڵدەوەشێنرێنەوە
لە نێوترین هەنگاوی حكومەتی عێراقدا دەستەی دادوەری كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسەر سكاڵایەكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی بڕیاریداوە، بەهۆی پەیوەندییان بە پەكەكەوە مۆڵەتی كاركردن لە سێ پارت وەربگرێتەوە، بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ناوی بردوون.
لەسەر بنەمای زانیارییەكانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق و نووسراوی سەرۆكوەزیرانی عێراق، زانیاریی لەسەر ئەو پارتانە پشتڕاست كراونەتەوە، بەپێی بڕگەی یەكەم و دووەم لە ماددەی 25ـی یاسای حیزبە سیاسییەكانی ژمارە 36ـی ساڵی 2015، بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی هەریەك لە پارتی ئازادی و دیموكراسیی ئێزدی، بەرەی تێكۆشانی دیموكراسی، تەڤگەری ئازادی و داخستی بارەگا و دەستبەرداگردنی داراییان لە ماڵ و موڵك.
زانیاریی لەسەر ئەو پارتانە
تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگای كوردستان ناسراو بە (تەڤگەری ئازادی)
ئەم پارتە لە ساڵی 2014 دامەزراوە و لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا چالاكی دەكرد، خۆی وەكو بزووتنەوەیەكی سیاسی كۆمەڵایەتی دەناسێنێت، لە هەڵبژاردنەكانی ئایاری ساڵی 2018ـی پەرلەمانی عێراق، بە هاوپەیمانێتییەك لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا كرد، ئەو تەڤگەرە خاوەن كورسییەكی پەرلەمانی عێراق بوو.
تەڤگەری ئازادی بە ئاشكرا پشتگیری لە سیاسەتەكانی پەكەكە دەكات و كار و پرۆگرامی ئەو پارتە جێبەجێ دەكات.
لە كۆتاكانی ساڵی 2018 بۆ 2019، بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی لە شارەكانی سلێمانی، گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە داخران، تەڤگەر لە دوای ئەم ڕووداوە، كۆنگرەكانی خۆی لە شارەكانی كەركووك و خانەقین بەستووە، ئێستاش لە سنووری پارێزگای سلێمانی وێڕای نەبوونی مۆڵەتی كاركردن كارەكانیان هەر دەكەن.
پارتی ئازادی و دیموكراسی ئێزدی
پارتی ئازادی و دیموكراسیی ئێزدییەكان ناسراو بە (پادێ)، پارتێكی سیاسییە و دوای هاتنی پەكەكە بۆ شنگال كار بۆ دروستكردنی كرا، لە ساڵی 2016 لەگەڵ ڕزگاركردنی ئەو قەزایە لە داعش، وەك تەڤگەرێك لەژێر ناوی تەڤگەری ئازادی و دیموكراسیی ئێزدی (تەڤدا) چالاكی دەكرد.
لە حوزەیرانی 2016، لە كۆنفرانسی شەشەمی تەڤگەری ئازادی و دیموكراسیی ئێزدی بڕیار درا كە ئەم ڕێكخراوە ببێت بە پارتێكی سیاسی و وەكو پارتێكی فەرمی لەلایەن عێراقەوە ناسێنرا و لە كۆمەڵگەی ئێزدی بە تایبەت لە ناوچەی شنگالدا چالاكی دەكات، جێبەجێكاری هزری پەكەكەیە لە ناوچەكەدا، لە كۆتا هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقیش بەشدارییان كرد.
بەرەی تێكۆشانی دیموكراسی
لە ئەیلوولی ساڵی 2016 لەژێر ناوی "بەرەی دیموكراسی گەل" دامەزرا، بەڵام بەھۆی ئەوەی كە ڕێكخراوێكی دیكە لەژێر ئەو ناوە ھەبوو نەیتوانی مۆڵەتی چالاكی وەربگرێت، دوای ئەوە ناوی ڕێكخراوەكە گۆڕا بە "بەرەی تێكۆشانی دیموكراسی"، لە كانوونی دووەمی 2021 لە كۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق مۆڵەتی فەرمی وەرگرت.
چالاكی و كارەكانی ئەم پارتە لە پارێزگاكانی كەركووك و بەغدا و بەشێك لە پارێزگاكانی دیكە عێراق بوون و بەپێی بەدواداچوونەكانی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بەرەی تێكۆشانی دیموكراسی هاوتا لەگەڵ دوو پارتەكەی دیكە پەیوەندییان بە پەكەكەوە هەیە.
بۆچی عێراق ئەم هەنگاوانە دەنێت؟
ساڵانێكی درێژە پەكەكە وەك گرووپێكی چەكدار لە ناوچە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوبووتەوە، بووتە هۆكار توركیا لەشكركێشی و شەڕەكەی دژ بەو چەكدارانە بۆ نێوخۆی خاكی عێراق بگوازێتەوە و دەیان ساڵە دۆخێكی نائارامی لە تەواوی ئەو ناوچە سنووریانە دروستبووە، زەرەرمەندانیش بە پلە یەك هاونیشتمانیانی سڤیلن.
جگە لەمەش بەهۆی جموجوڵی ئەندامانی پارت و ڕێكخراوەكانی سەر بە پەكەكە لە شنگال و سنووری سلێمانی و دهۆك و هەولێر، دەیان جار توركیا بۆردوومان هێرشیان ئەنجامداوە، هەروەها بەو بیانووە توركیا ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فڕۆكەخانەی سلێمانیدا داخستووە.
بیانووی داعش و هاتنی پەكەكە
دوای دەستبەسەرداگرتنی چەند پارێزگایەكی عێراق لەلایەن داعشەوە و دروستبوونی مەترسییەكان و سەرقاڵبوونی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان بەو دۆخەوە، پەكەكە بە بیانووی بەرگریكردن هاتە ناو بەشێك لە ناوچەكان، لەوانەش سنووری كەركووك و گەرمیان و شنگال.
وێرای شكستپێهێنانی داعش و نەمانی هیچ شوێنێك بەدەستی ئەو گرووپەوە، بەڵام پەكەكە لە شوێنی گەڕانەوە بۆ ئەو ناوچانەی لێوەهاتن، دەستیان كرد بە دروستكردنی پارتی سیاسی و گرووپی چەكداری لەژێر ناوی جیاواز و بە هەمان هزر و مەرامی خۆی، لە دیارترین ئەو شوێنانەش ناوچەكانی سنووری قەزای شنگالە كە ئێستاش بوونەتە یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی ناسەقامگیری و نەگەڕانەوەی ئاوارەكان و جێبەجێ نەبوونی ڕێككەوتنی نێوان دوو حكومەتی هەریمی كوردستان و عێراق.
سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ سەرەتای هەڵگەڕانەوەی عێراق لە پەكەكە
لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی عێراقی كرد، ئەو دوو وڵاتە چەندین ڕێككەوتن و هەماهەنگی و لێكتێگەیشتنیان كرد، ئەوەی لەو بارەیەشەوە دەگوترێت ئەوەیە "وشككردنی پەكەكە و جموجۆڵە سیاسییەكانی پارتە نزیكەكانی و ڕێكخراو و گرووپەكانی لە عێراق داواكاری توركیا بووە، عێراقیش ڕەزامەندی لەسەر داوە و ئەم هەنگاوەش لەژێر ڕۆشنایی ئەو لێكتێگەیشتنانە دەرچووە".
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق بڕە پارەیەک بۆ فەرمانبەران زیاد دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعش ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی پەرلەمانی عێراق میوانداریی سوودانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کوردستان فاوندەیشن؛ پڕۆژە گەورە و بێوێنەکەی گەنجانی کوردستان
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین داوای لێبوردن لە مێرکڵ دەکات
30 تشرینی دووەم
ڕێگاچارەی گرفتی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت
29 تشرینی دووەم
چەند خۆراکێک ئەگەری تووشبوون بە 14 جۆری جیاوازی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە
29 تشرینی دووەم
پەرلەمانی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بۆ منداڵان پەسەند دەکات
29 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان؛ شکست بە پلانێکی نەوەی نوێ هێنرا
- ڕاپۆرت
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی شەڕی حەلەب؛ نیو ملیۆن کورد مەترسییان لەسەرە
- ڕاپۆرت
- 30 تشرینی دووەم
هێرشی حەلەب لە 2024 و هاوسەنگی هێزەکان
- ڕاپۆرت
- 30 تشرینی دووەم
چیرۆکی کەوتنی حەلەب؛ هۆکار و پێشبینی و کاردانەوەکان
- ڕاپۆرت
- 28 تشرینی دووەم
سوودانی بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی پشت لە هاوپەیمانەکانی دەکات