ئایا لە وەرزی هاویندا بۆنەکانمان لە ناو بەفرگر دابنێین یاخود نا؟

شەیری بکە لە:
ئایا لە وەرزی هاویندا بۆنەکانمان لە ناو بەفرگر دابنێین یاخود نا؟

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


بۆ زیاتر مانەوەی بۆنەکانمان و جیژوەرگرتن لێیان لە وەرزی هاویندا، پێویستە لە شوێنێکی تارک و فێنک دابنرێن، بەڵام هەڵگرتنی لە ناو بەفرگردا پێکهاتەی بۆنەکان لە ناو دەبات.


وێنە گەورەکە: لە وەرزی هاویندا گۆرانکاری لە شێوازی ژیان و ڕۆتینی جوانکاری و تەنانەت باری دەروونیشدا ڕوودەدات، بەڵام بەگشتی بۆنەکان بەشێوەیەکی جیاواز مامەڵە لەگەڵ وەرزی هاویندا دەکەن، چونکە بەرزی پلەی گەرمی کەشوهەوا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری بڵاوبونەوەی بۆنەکان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: شێوازی بەکارهێنانی بۆنەکان  لە وەرزی هاویندا پێویستی بە هەندێک دەستکاری هەیە بۆ ئەوەی بۆنەکە لەگەڵ کەشوهەوای هاویندا بگونجێت.


1-    نابێت بۆن بەکاربهێنرێت لە شوێنە گەرمەکان.
2-    پێویستە زیادەرەوی نەکرێت لە بەکارهێنانی بۆنەکان.
3-    بۆنەکان لەو شوێنانە دوربخرێنەوە کە تیشکی خۆری بەردەکەوێت.
4-    دوای تەواوبوونی حەمەمکردن بۆن بەکاربهێنرێت زیاتر دەمێنێتەوە.
5-    لە وەرزی هاویندا بۆن نابێت لە ناو بەفرگردا دابنرێت، چونکە سەرما کاریگەری لەسەر بۆن هەیە و دەبێتە هۆی لەدەستدانی بەشێک لە پێکهاتەکانی ناو بۆنەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: