ئەنجوومەنی دەوڵەت: بەردەوامبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندی لە پۆستەکەی نایاساییە
- عێراق
- 6 ئاب

عەلی عەلاق- پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق- ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی دەوڵەت لە عێراق ڕایگەیاند، پارێزگاری بانکی ناوەندی بەهۆی ئەوەی گەیشتووەتە تەمەنی خانەنشینی، بۆیە لەئێستادا بەردەوامبوونی لە پۆستەکەی نایاساییە.
وێنە گەورەکە: عەلی عەلاق لە سەرەتای ساڵی 2023ەوە بەبڕیارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەک پارێزگاری بانکی ناوەندی بە وەکالەت دیاریکرا، ناوبراو لەلایەن بەشێک شارەزایانی ئابوری تۆمەتبار دەکرێت بە شکستهێنانی لە چارەسەرکردنی پرسی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی.
نووسراوی فەرمی: ئەنجوومەنی دەوڵەت کە دادگەیەکی کارگێڕییە و بۆچوونەکانی وەک بڕیار سەیر دەکرێن، لە وەڵامی پرسیارێکی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقدا دەڵێت، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی بە وەکالەت گەیشتووەتە تەمەنی خانەنشینی کە 60 ساڵە و لەکاتی زۆر پێویستیشدا دەکرێت تا ماوەکەی 65 درێژبکرێتەوە، بەڵام پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەوە ماوەیەشی تێپەڕاندووە.
زانیاريی زیاتر: "بەردەوام بوونی پارێزگاری بانکی ناوەندی بە وەکالەت لە پۆستەکەی پێچەوانەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووە کە ئێستا لە عێراق بەرکارە".
لە لایەکی دیکەوە: بەهۆی نوسراوەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەتەوە، دەنگۆیەک هەیە کە پارێزگاری بانکی ناوەندی داوای بەخشینی لە پۆستەکەی کردووە، بەڵام تائێستا بانکی ناوەندی و خودی عەلی عەلاق بە فەرمی دەنگۆکەیان پشتڕاستنەکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سکاڵا دژی لەتیف ڕەشید تۆمار دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی بەقاچاخهێنانی بڕێکی زۆر کەبتاگۆن بۆ عێراق پووچەڵ دەکرێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق 500 زیندانی ئازاد دەکات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە حووسییەکان عێراق بەڵێن دەدات