
دیمەنێکی پیسبووی بەغدا- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕیزبەندی ماڵپەڕی IQAir ، ئەم بەیانییە شاری بەغدا لەسەر ئاستی جیهان پلەی دووەمی هەیە لە پیسبوونی هەوا.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە بەهۆی زیادبوونی چالاکییە مرۆییەکان و زۆربوونی کارگە و ئۆتۆمبێل، ئاستی پیسبوونی هەوا لە شارەکانی عێراق ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ماڵپەڕی IQAir بۆ پێوانەکردنی کوالێتی هەوا، شاری بەغدای لە ڕیزبەندی دووەم شاری جیهان داناوە کە کوالێتی هەواکەی زۆر خراپە و 149 پلەی تۆمارکردووە، ئەمەش دوای شاری کینشاسا لە کۆنگۆ، ئەم ڕیزبەندییەش جێگیر نییە و زوو دەگۆڕێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕادەی پیسی هەوا ئەگەر ڕێژەکەی لەنێوان ژمارە یەک بۆ 50 بوو گونجاوە، بەڵام لە ژمارە 51 بۆ 100 مامناوەندە، لە 101 بۆ 150 گونجاو نییە بۆ ئەوانەی هەستیاریان هەیە بە تایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشی هەناسەتەنگییان هەیە، لە 151 بۆ 200 نا تەندروستە و گونجاو نییە بۆ ژیان.
ئەمەش بزانە: ئەم بەیانییە کوالێتی هەوای هەولێر 86 پلە بووە، ئەمەش ڕێژەیەکی مامناوەندە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکییەکانی لە غەززە کەمدەکاتەوە
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
تمەن بەهاکەی بە نزیکەی 50% لە دەست دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارێزگایەکی عێراق لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا پێنج کەس دەکوژرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- ڕاپۆرت
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە