عێراق بارەگای ئەو حیزبانەی سەر بە پەكەكەن دادەخات

شەیری بکە لە:
عێراق بارەگای ئەو حیزبانەی سەر بە پەكەكەن دادەخات

لۆگۆی سێ حزبەکە

ئاڤا نیوز


بەهۆی پەیوەندییان بە پەکەکەوە کە ڕێکخراوێکی قەدەغەکراوە لە عێراق، دەستەی دادوەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان مۆڵەتی کارکردنی لە سێ حیزب وەرگرتەوە.


وێنە گەورەکە: زیاتر لە سێ مانگە حکومەتی عێراق، پەکەکەی وەک ڕێکخراوێکی قەدەغەکراو ناساندووە و هەموو مۆڵەتپێدانێکیشی بە کۆبوونەوەی ئەندامان و ڕێکخراوەکانی نزیک لەو حزبە ڕاگرتووە. 


بڵاوکراوەی فەرمی: دەستەی دادوەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە دوایین بڕیاریدا ڕایگەیاند: لەسەر سکاڵایەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆبووەتەوە کە تایبەتبووە بە هەڵوەشاندنەوە و وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کارکردن لە سێ حیزبی سیاسی کە ئەوانیش بریتی بوون لە  "حیزبی ئازادی و دیموکراسی ئێزدی، حیزبی بەرەی خەباتی دیموکراتیک و حزبی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان (تەڤگەری ئازادی)".


زانیاریی زیاتر: "بەهۆی پەیوەندییان بە پەکەکەوە کە ڕێکخراوێکی قەدەغەکراوە لە عێراق، بڕیارماندا بە هەڵوەشاندنەوە و وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کارکردن لەو سێ حیزبە، بڕیارەکەش شیاوی تانەلێدانە، بەڵام دوای یەکلاییبوونەوەی تانەکە بارەگای ئەو سێ حزبە دادەخرێن و دەستیش بەسەر سامانی داراییاندا دەگیرێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: