
تۆڕێکی کارەبا لە عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی کارەبا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، 51 دۆسیەی گەندەڵییان لەسەر وەزارەتی کارەبا کۆکردووەتەوە و 100 پەرلەمانتاریش بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری كارەبا، واژۆیان لەسەر یاداشتێک کردووە.
وێنە گەورەکە: بەوتەی بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق، لە ساڵانی رابردودا زیاتر لە 80 ملیار دۆلار بۆ چارەسەری کێشەی کارەبا خەرجکراوە، بەڵام کێشەکە چارەسەرنەکراوە و ئێستا بەتێکڕا پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە وڵاتدا ناگاتە 50%ـی خواست و پێداویستی هاووڵاتیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نفوز موسەوی، ئەندامی لیژنەی کارەبا لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک، ئاماژەی بەوەداوە زیاتر لە 51 دۆسیەی گەندەڵی دارایی و کارگێڕییان لەسەر وەزارەتی کارەبا تۆمارکردووە لە بوارەکانی گواستنەوە، بەرهەمهێنان و دابەشکردن، بۆیەش واژۆیان بۆ لێپرسینەوە لە عەلی فازیل، وەزیری كارەبا کۆکردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: "پەرلەمانتاران زیاتر لە 100 واژۆیان بۆ لێپرسینەوە وەزیری كارەبا کۆکردووەتەوە، بەڵام شەش پەرلەمانتاریان بەهۆی فشاری فراکسیۆنەکانیان و رێککەوتنی سیاسییەوە، لە واژۆکانیان کشاونەتەوە". نفوز موسەوی وادەڵێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سکاڵا دژی لەتیف ڕەشید تۆمار دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی بەقاچاخهێنانی بڕێکی زۆر کەبتاگۆن بۆ عێراق پووچەڵ دەکرێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق 500 زیندانی ئازاد دەکات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە حووسییەکان عێراق بەڵێن دەدات