سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش دەستی لەکار کێشایەوە و وڵاتی جێهێشت

شەیری بکە لە:
شێخ حەسینە، سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش

شێخ حەسینە، سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش


ئاڤا نیوز

 

دوای شەپۆلێکی فراوانی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی، سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش دەستی لەکار کێشایەوە و لە وڵاتەکەی جێهێشتووە. 

 

وێنە گەورەکە: خۆپێشاندانەکانی چەند هەفتەی ڕابردووی بەنگلادیش لەلایەن قوتابییانی زانکۆوە ڕێبەرایەتی دەکران، خۆپێشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانیان دەکرد، بەهۆی پێکدادانی نێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکانەوە زیاتر لە 300 کەس کوژران. لەم ژمارەیە 94 کەسیان تەنیا لە ڕۆژی یەکشەممە، 04-08-2024، کوژران کە 13 کەسیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بوون. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: شێخ حەسینە، سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش لەگەڵ خوشکێکی، لە ڕێگەی هێلیکۆپتەرێکی سەربازییەوە وڵاتی جێهێشتووە و چووەتە هیندستان.

شەیری بکە لە: