کتێبێک بیرەوەری 10 ساڵەی دوای 'کۆمەڵکوژی ئیزدییەکان' دۆکیومێنت دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

کتێبی 'وێنەیی ئێزدی' لە ئامادەکردنی هونەرمەند ڕۆستەم ئاغالە بڵاوکرایەوە کە لەلایەن گۆڤاری Kurdistan Chronicle چاپکراوە.

 

وێنە گەورەکە: کتێبی ئێزدی پێکهاتووە لە ژمارەیەک وێنەی کوردانی ئێزدی لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو، ئەم کتێبە بیرەوەری، دابونەریت، کولتوور و نەهامەتی ئێزدییەکان و دەڤەری شنگالی دۆکیومێنت کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: هونەرمەند ڕۆستەم ئاغالە لەبارەی کتێبەکەیەوە بە ئاڤا نیوزی گوت، ئەم کتێبە کارێکی تێکهەڵکێشە لە نێوان تابلۆ و ڕووداوەکە و پۆرترێت لەگەل کاری جوانناسی، کاتێک سەیری ئەم پۆرترێتانە دەکەی ئایینزایەک دەناسیەوە ئێزدییە و میللەتێک دەناسیتەوە کە کوردە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەم هونەرمەندە گوتیشی، کتێبەکە دەبێتە سەرچاوەیەکی تایبەت و پێناسەی سیمای خەڵکانێک کە ڕەگەزی سەرەکیی پێکهاتەی نەتەوەی کوردن.

شەیری بکە لە: