بلینکن: دووشەممە ئێران هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
بلینکن: دووشەممە ئێران هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

جیهان لە چاوەڕوانیی ئێرانە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە لە تاران، لە ئەمریکاش کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی بەڕێودەچێت.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، 05-08-2024، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تیمی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا بکات، کۆبوونەوەکە لە کۆشکی سپی بەڕێوەدەچێت و تایبەتە بە باسکردنی دوایەمین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە هاوتاکانی لە کۆمەڵەی جی7 ڕاگەیاندووە کە بە گوێرەی پێشبینییەکانیان هێرشی ئێران و حیزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە دەستپێدەکات. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێک، بە ناردنی فڕۆکە و کەشتیی جەنگیی زیاتر، ئامادەیی سەربازیی خۆی لە ناوچەکە زیاتر کردووە.

شەیری بکە لە: