شەش هەزار خاوەنپێداویستی تایبەت لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن

شەیری بکە لە:
شەش هەزار خاوەنپێداویستی تایبەت لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن

خاوەنپێداویستییەکی تایبەت. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

 

 شەش هەزار خاوەنپێداویستی تایبەت لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، پرۆسەکە ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە کە خاوەنپێداویستی تایبەتن و لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوام دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین بە سنووری ماددەی 140 ـیشەوە لە نزیکترین سنووری شارەوانیان زەوی وەردەگرن، وەزارەتی کار داواکاری بۆ سوودمەندبوونی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانیش پێشکەشکردووە.

 

لێدوانی فەرمی: ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئاڤا نیوزی گوت، "شەش هەزار خاوەنپێداویستی تایبەت کە فەرمانبەرن لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن و خاڵی زیاتریان بۆ هەژماردەکرێت."

 

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داواکاری بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەرزکردووەتەوە، بۆ ئەوەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، ئەوانەی فەرمانبەر نین لەو پڕۆسەیە سوودمەند ببن، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وای گوت.

شەیری بکە لە: