دوو سەربازی ئەمریکی لە عێراق گیانیان لەدەستدا

شەیری بکە لە:
دوو سەربازی ئەمریکی لە عێراق گیانیان لەدەستدا

ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا لە یەکەی پاسەوانیی نیشتیمانیی ویلایەتی جۆرجیا لە بنکەیەکی سەربازیی لە عێراق. وێنە؛ سی بی سی

ئاڤا نیوز

 

سووپای ئەمریکا گیان لەدەستدانی دوو سەربازی لە یەکەی هێزی پاسەوانی نیشتیمانیی ویلایەتی جۆرجیا لە عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت، لە ئەرکی سەربازیی نەبووە.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 31ـی تەمموز، دوو سەربازی ئەمریکی لە یەکەی هێزەکانی پاسەوانیی نیشتیمانی ویلایەتی جۆرجیا لە بەغدا  گیانیان لەدەستداوە و سووپاش لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سووپای ئەمریکا ڕایگەیاندووە، هیچ نیشانەیەک نییە ڕووداوەکە تاوانکاریی بێت و دوو سەربازەکە لە مەیدانی شەڕدا گیانیان لەدەست نەداوە، سووپای ئەمریکا دەشڵێت، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنی سەربازەکان دەکات.

 

زانیاریی زیاتر: یەکەی پاسەوانیی نیشتیمانیی ویلایەتی جۆرجیا لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق بڵاوەیان پێکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: