کورسیی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق- وێنە؛ میدیای عەرەبی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای دەکات، لەم هەفتەیەدا هەوڵەکان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمان چڕ دەکرێنەوە و ئەگەر سوننەکانیش ڕێکنەکەون، پۆستەکە بە دەنگدان یەکلایی دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد زیادی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "بە گرنگی دەزانین دیاریکردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان لەلایەن سوننەکانەوە چیتر دوانەکەوێت، بۆیە لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی لایەنەکان لەسەر ئەو پرسە چڕتر دەبنەوە".
زانیاریی زیاتر: "ئەگەر سوننەکان نەتوانن کۆکبن لەسەر بەربژێرێک، بەدەنگی پەرلەمانتاران لە نێوان سالم عیساوی و مەحموود مەشهەدانی یەکێکیان دەکرێتە سەرۆکی پەرلەمان". محەمەد زیادی ئەمەشی گوت.
باکگراوند: زیاتر لە نۆ مانگە محەممەد حەلبووسی، بە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی لە سەرۆکی پەرلەمان دوور خراوەتەوە. لەو کاتەشەوە سوننەکان بەهۆی ناکۆکییان، نەیانتوانیوە کەسێک وەک جێگرەوەی هەڵبژێرن و پۆستەکە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 17 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دیداری تایبەت؛ داود ئۆغڵۆ لەبارەی نەوت و پرۆسەی ئاشتی و چەند پرسێکی دیکە قسە بۆ ئاڤا دەکات
15 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد داود ئۆغڵو بۆ مەسرور بارزانی: پێگەی هەرێمی کوردستان گرنگە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
23 تشرینی دووەم
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
23 تشرینی دووەم
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
23 تشرینی دووەم
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
دوای هەڕەشە جددییەکانی ئیسرائیل، سێ ڕۆژە لە عێراقەوە هیچ هێرشێک نەکراوە
- عێراق
- 59 خولەک لەمەوپێش
عەبادی لەبارەی دۆخی عێراق هۆشداری دەدات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق شەرمەزار دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی سەرژمێریی دانیشتووان دەست پێدەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت هاووڵاتییان لە نزیک بارەگای گرووپە چەکدارەکان دووربکەونەوە