هەڵبژاردنی شاجوانی ئەفریقای باشوور مشتومڕ دروستدەكات

شەیری بکە لە:
هەڵبژاردنی شاجوانی ئەفریقای باشوور مشتومڕ دروستدەكات

چێدێما ئادێچینا - وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


هەڵبژاردنی شاجوانی ئەفریقای باشوور مشتومڕ بە دوای خۆیدا دەهێنێت، بەهۆی ئەوەی رەچەڵەکی نەیجیرییە.


وێنە گەورەکە: لە مەراسیمی هەڵبژاردنی  شاجوانی ئەفریقای باشوور،  چێدێما ئادێچینای تەمەن 23 ساڵ هەڵبژێردرا، مەراسیمەکە مشتومڕێکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا کە ئایا چیدێما هاوڵاتییەکی ئەفریقای باشوورە یاخوود نا. 


گۆشەیەکی دیکە: ئەو بابەتانەی بوونەتە هۆکاری ئەوەی ڕووبەڕوی ڕەخنە ببێتەوە ئەوەیە کە چێدێما باوکی خەڵکی نەیجیریایە  و دایکی خەڵکی ئەفریقای باشوورە و خۆشی لە مۆزەمبیق لەدایکبووە. 


لە لایەکی دیکەوە: وەزیری ڕۆشنبیری ئەفریقای باشوور لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە: خەڵکی نەیجیریا ناتوانن لە پێشبرکێی ئێمەدا بەشداری بکەن و ببن بە نوێنەری وڵاتەکەمان. لە کاتێکدا خەڵکی وڵاتەکە دروشمی ' بڕۆرەوە بۆ ماڵەوە' یان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوکردووەتەوە.


لێدوانی فەرمی: چێدێما دەڵێت: من ڕەخنەکان قبووڵ دەکەم و هەوڵدەدەم بە شانازییەوە نوێنەرایەتی وڵاتەکەم بکەم. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: