لە هێرشێکی ئەلشەباب لە سۆماڵ 32 کەس کوژران

شەیری بکە لە:
لە هێرشێکی ئەلشەباب لە سۆماڵ 32 کەس کوژران

چەند چەکدارێکی بزووتنەوەی ئەلشەبابی سۆماڵ. وێنە؛ ئەی ئێڤ پی

ئاڤا نیوز

 

بزوتنەوەی ئەلشەباب هێرشێکی کردە سەر کەناراوێکی مەقادیشۆی پایتەختی سۆماڵ، بە هۆیەوە لانیکەم 32 کەس کوژران و 63 کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینی بەشێکیان سەختە.

 

وێنە گەورەکە: هێرشەکە لە ڕێگەی خۆکوژێک و چەند چەکدارێکەوە ئەنجام دراوە. خۆکوژەکە خۆی تەقاندووەتەوە و چەکدارەکانیش تەقەیان کردووە. کەناراوی لیدۆ کە هێرشەکەی تێدا ئەنجام دراوە بە شوێنی کەسانی بازرگان و بەرپرس دادەنرێت. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەلشەباب بزووتنەوەیەکی جیهادییە و پەیوەندیی بە ئەلقاعیدەوە هەیە. 17 ساڵە لە دژی حکومەتی سۆماڵ چالاکیی دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: