سعودیە 250 ملیۆن دۆلار بە حکومەتی یەمەن دەبەخشێت

شەیری بکە لە:
سعودیە 250 ملیۆن دۆلار بە حکومەتی یەمەن دەبەخشێت

سەربازانی یەمەن. وێنە: MEO

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی یەمەن ڕووبەڕووی کێشەی دارایی بووەتەوە و سعودیە پارەی بۆ دەنێرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: سعودیە بڕیاری دابوو بڕی 1.2 ملیار دۆلار بە حکومەتی یەمەن ببەخشێت، بۆ ئەوەی یەمەن بتوانێت مووچەی فەرمانبەرەکان و پارەی خزمەتگوزاریی سەرەتایی دابین بکات. بڕی یەکەمی پارەکە نێردراوە و ئەمجارەش بڕی دووەمی دەنێردرێت.

 

لێدوانی فەرمی: "بڕی دووەمی ئەو بڕە پارەیەی بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی حکومەتی یەمەنی تەرخانمان کردبوو، ئەمڕۆ یەکشەممە گەیێنرایە بانکی ناوەندیی یەمەن لە عەدەن، کە بڕەکەی 250 ملیۆن دۆلارە". محەممەد ئەلجابر، باڵیۆزی سعودیە لە یەمەن ڕایگەیاندووە.

 

زانیاریی زیاتر: سعودیە هاوپەیمانیی حکومەتی یەمەنە دژی حوسییەکان. دەمێکە حکومەتی یەمەن کێشەی لە دابینکردنی مووچە و پارەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکاندا هەیە و سعودیە هاوکاری دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: