
سەرۆکوەزیرانی عێراق- ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری لە پەیامێکدا جەخت دەستەبەرکردنی مافەکانی هەموو ئەو پێکهاتانەی کە بەهۆی تیرۆرەوە زیانیان بەرکەوتووە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێی ئاب، 10 ساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری تێپەڕدەبێت، لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری داعش، هەزاران كەس لە دانیشتووانی دەڤەری شنگال، کۆمەڵکوژ کران و دەیان هەزاری دیکەش بێسەروشوێن و ئاوارە بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی لە پۆستێکی لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی: "حکومەتەکەمان بەردەوامە لە کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی هەموو ئەو پێکهاتانەی کە بەهۆی تیرۆرەوە زیانیان بەرکەوتووە".
زانیاریی زیاتر: بەدواداچوونی جددی بۆ جێبەجێکردنی یاسا و ڕێساکان دەکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و بەردەوامبوون لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان، بەمەبەستی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان. هاوکات هێزەکانمان بەردەوامن لە ڕاونانی پاشماوەکانی تیرۆر کە هیچ دەربازبوونێکیان نییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار