
سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی پنتاگۆن
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هۆکاری هێرشکردنە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی، لە پارێزگای بابل لە عێراق ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: لە شەوی سێشەممەی ڕابردوو ئەمریکا لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بارەگایەکی حیزبووڵای سەر حەشدی شەعبی، چوار چەکداری کوشت و پنتاگۆن هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند: هێرشەکە لەپێناو بەرگریی لەخۆکردن بووە کە زانیومانە هێرشمان دەکرێتە سەر.
زانیاریی زیاتر: سابرینا سینگ گوتیشی: ئەمریکا درێغی ناکات لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرگریی بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی سەربازەکانی و بەرژەوەندییەکانی لە عێراق و ناوچەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی پنتاگۆن، ئەمریکا ڕێوشوێنی بەرگریی زیاتر دەگرێتەبەر و لەوانەش زیاد کردنی سەربازەکانی لە ناوچەکە، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشکرایکردووە، ئەمریکا 12 کەشتی جەنگی لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار