چەند کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی گەشتەکانیان بۆ تێلەڤیڤ ڕادەگرن

شەیری بکە لە:
چەند کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی گەشتەکانیان بۆ تێلەڤیڤ ڕادەگرن

فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆس لە تێلەڤیڤ. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

دوای زیاتربوونی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە لە تاران، چەند کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی لە ئەگەری هێرشی تۆڵەسەندنەوە، گەشتەکانیان بۆ تێلەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل ڕادەگرن. 

 

وێنە گەورەکە: کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئەڵمانیی لوفتهانزا، کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئیتالیان ئێر و کۆمپانیای فڕۆکەوانیی هیندی لەنێو ئەو کۆمپانیایانەدان کە گەشتەکانیان بەشێوەی کاتی بۆ تێلەڤیڤ ڕاگرتووە. 

 

زانیاریی زیاتر: بەرپرسانی ئەمریکی پێشبینی دەکەن لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا ئێران هێرشی تۆڵەسەندنەوە بکاتە سەر ئیسرائیل.

شەیری بکە لە: