بەلەمێکی کۆچبەران- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا ڕایگەیاند، تەرمی 13 کۆچبەری کورد لە ئیتاڵیاوە بۆ هەرێمی کوردستان دەگوازرێنەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 17-6-2024 دوو بەلەم لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا تێکشکان، کە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەریان هەڵگرتبوو، زۆرینەی سەرنشینەکان گیانیان لەدەست داوە و بەشێکیان بێسەروشوێن بوون و لەنێویاندا دەیان کۆچبەری کورد هەبوو.
لێدوانی فەرمی: ڕێزان حەمە ساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا بە ئاڤا نیوزی گوت: لە کاتژمێر 6:30 بۆ 7:30ی ئێوارەی ڕۆژی 2-8-2024، تەرمی 13 کۆچبەری کورد لە ئیتاڵیاوە دەگەیەنرێنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
زانیاریی زیاتر: کۆچبەرەکان خەڵکی هەولێر، ڕانیە، قەڵادزێی تێدایە، هاوکات ژمارەیەک لەوانەش خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن. نوێنەری حکومەتی هەرێم وا دەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکی گواستنەوەی تەرمی کۆچبەرەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە ئەستۆ گرتووە، دوای گەیشتنیان بە هەولێر تەرمی ڕۆژهەڵاتییەکان لەسەر خەرجی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا خاڵە سنوورییەکانی نێوان هەرێم و ئێران دەگوازرێنەوە. ئەمەش بە گوتەی ڕێزان حەمە ساڵح.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسی و لێبوردنی گشتی دەکرێت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێسکەپەیکەری ئاژەڵێکی دەگمەن لە کەرکووک دەدۆزرێتەوە
- ببینە و ببیستە
- 39 خولەک لەمەوپێش
دەبنەواز لەگەڵ ڕێبوار مەلازادە و مەریوان سەراوی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول