
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، پەیوەند جاف
ئاڤا نیوز
پەیوەند جاف، هونەرمەندی گۆرانیبێژ قسەی بۆ ئاڤا نیوز کردووە و وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری داوەتەوە.
ئاڤا نیوز: پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر هونه‌ری كوردی هه‌بووه؟
پەیوەند جاف: كاریگه‌رییه‌كه‌ی دوولایه‌نه‌یه، كارئاسانی بۆ هه‌ندیك گه‌نج كردووه كه بتوانن ده‌نگی خۆیان و هونه‌رەکەیان بگه‌یه‌نن، له هه‌مانكاتدا به خراپیش به‌كاردێت كه هه‌ندێك كه‌س به‌هایه‌كی وا به هونه‌ری كوردی پێشكه‌ش ناكه‌ن و له قه‌باره‌ی خۆیان گه‌وره‌تر ده‌كرێن.
ئاڤا نیوز: پەیامی په‌یوه‌ند جاف بۆ هەوادارەکانی چییە و پڕۆژەی نوێی هەیە؟
پەیوەند جاف: نزیكه‌ی مانگێك ئه‌بێت تازه‌ترین كلیپم بڵاوكردووەتەوە به ناوی (مه‌چۆ)، هه‌ندێك به‌رهه‌می دیکەم هه‌یه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م كه یه‌كێكیان ئاوازی ئارام تەهایە و كاری ده‌نگ و میوزیكی ته‌واو بووه، له داهاتوو بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئاڤا نیوز: له هه‌ڵبژاردنی هۆنراوه و ئاواز چ ستانداردێك په‌یڕه‌و ده‌كه‌یت؟
پەیوەند جاف: له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی هۆنراوه من به هاورێ شاعیره‌كانم ده‌ڵێم، له‌سه‌ر چ بابه‌تێك هۆنراوه‌م بۆ ئاماده بكه‌ن یان هه‌ندێكجار هۆنراوه‌كه هه‌یه و ئه‌و خه‌یاڵه‌ی من هه‌مه له هۆنراوه‌كه‌دا هەیە.
ئاڤا نیوز: له ده‌ستدانی دایكت و شیركۆ بێكه‌س، تا چه‌ند كاریگه‌ری له به‌رهه‌مه‌كانتدا هەبووە؟
پەیوەند جاف: له ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سه نزیكانه، هه‌ست و سۆز ده‌جوڵێنێت و ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له به‌رهه‌مه‌كانمدا هەبووە.
ئاڤا نیوز: بۆ ئه‌مساڵ نیازی كۆنسێرت یان ئاهه‌نگت بۆ هه‌واداران هەیە؟
پەیوەند جاف: زیاتر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رنامه‌ی ئاهه‌نگم هه‌یه و ئه‌گه‌ر بوار ڕه‌خسا له كوردستانیش پێمخۆشه كارێكی هونه‌ری جوان پێشكه‌ش بكه‌م.
پەیوەند جاف ساڵی 1968 لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە و لە شاری سلێمانی گەورە بووە. لە ساڵی 1993 چووەتە دەرەوەی وڵات و لە ساڵی 1995ـەوە کاری ھونەری دەکات، خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆکلیپە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
پەیامی مەسرور بارزانی لە سلێمانییەوە لەبارەی هەژماری من
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
14 نیسان