
وێنەی هەنییە بەدەست منداڵێکی فەلەستینییەوە- ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەو بۆمبەی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماسی پێ کراوەتە ئامانج، دوو مانگ پێشتر بە قاچاخ براوەتە ناو ئێران و لە تاران جێگیر کراوە.
وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، ئیسماعیل هەنییە بە بۆمب کراوەتە ئامانج نەک بە مووشەک، وەک ئەوەی زۆربەی میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە. بۆمبەکە لە جۆرێکی پێشکەوتووە و لە ڕێگەی دوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، نزیکەی دوو مانگ پێشتر براوەتە ئەو خانووەی هەنییەی تێدا ماوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە ئیسرائیل بە فەرمی بەرپرسیارێتیی کوشتنی هەنییەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام بە گوێرەی سەرچاوەکان ڕاستەخۆ دوای ڕووداوەکە ئیسرائیل وردەکارییەکانی بە بەرپرسانی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی داوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند بەرپرسێکی ئێرانی گوتویانە ئەو بۆمبەی هەنییەی پێ کوژراوە، هاوشێوەی ئەوە بووە کە ساڵی 2020 مۆساد لە کوشتنی موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمیی ئێران، بەکاری هێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار