نوێنەری ئەمریكا لە ئەنجوومەنی ئاسایش: ئیسرائیل بەرگریی لەخۆی دەكات

شەیری بکە لە:
نوێنەری ئەمریكا لە ئەنجوومەنی ئاسایش: ئیسرائیل بەرگریی لەخۆی دەكات

وێنەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش

ئاڤا نیوز


ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوژرانی هەنییەوە کۆبووەوە، ئێران و ڕووسیا و چین و وڵاتانی عەرەبی سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەن و ئەمریکا بەرگریی لە ئیسرائیل دەکات.


وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل کوژرانی ئیسماعیل هەنییەی لە تاران ڕاگەیاند، کاردانەوەکان بەڕادەیەکی بەرچاو زیاتر بوون و ئەگەری بەرفراوانبوونی پێکدادانەکان لە ناوچەکەدا هەیە.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە نیویۆرک ئەنجوومەنی ئاسایش لە کۆبوونەوەدایە و گفتوگۆ لەسەر دۆخی ئێستای ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.


ئەمەش بزانە: وڵاتە هاوکارو هاولایەنەکانی ئێران دژی ئیسرائیل وەستانەوە و سەرکۆنەی هێرشەکەیان کرد و وڵاتانی پشتیوانی ئیسرائیلیش بەرگریی لە ئیسرائیل دەکەن.


بۆچوونی لایەنەکان: هەریەکە لە ڕووسیا و چین و ئێران و چەند وڵاتێکی عەرەبی، سەرکۆنەی هێرشەکەی تاران دەکەن وهەریەکە لە ئەمریکا و فەڕەنسا و بەرگریی لە ئیسرائیل دەکەن و داوا دەکەن ئیسرائیل بپارێزرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ