نیویۆرک تایمز: خامنەیی فەرمانی هێرشکردنە سەر ئیسرائیلی دەرکردووە

شەیری بکە لە:
نیویۆرک تایمز: خامنەیی فەرمانی هێرشکردنە سەر ئیسرائیلی دەرکردووە

خامنەیی و هەنییە

ئاڤا نیوز


 ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە سێ بەرپرسی ئێرانی ئاشكرای كرد، ڕێبەری ئێران فەرمانی لێدانی ڕاستەوخۆی ئیسرائیلی دەرکرد ئەویش لە تۆڵەی كوژرانی ئیسماعیل هەنییە.


زانیاریی بەدەستهاتوو:ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشت بەستن بە کاربەدەستانی ئاگادارکراوی ئێران بڵاویكردەوە: عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی فەرمانەكەی دەرکردووە.


زانیاریی زیاتر: بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئێرانی، سەرکردەکان بیر لەوە دەکەنەوە کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرش بکەنە سەر ئامانجە سەربازییەکان لە دەوروبەری تێلئەڤیڤ و حەیفا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:بەپێی فەرمانەكە لە یەمەن، سووریا و عێراقەوە هێرش دەكرێتە سەر ئیسرائیل.


وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل کوژرانی ئیسماعیل هەنییەی لە تاران ڕاگەیاند، کاردانەوەکان بەڕادەیەکی بەرچاو زیاتر بوون و ئەگەری بەرفراوانبوونی پێکدادانەکان لە ناوچەکەدا هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ