ئەوروپا و ئەمریكا گەشتەكانیان بۆ تێلئەڤیڤ هەڵوەشاندەوە

شەیری بکە لە:
ئەوروپا و ئەمریكا گەشتەكانیان بۆ تێلئەڤیڤ هەڵوەشاندەوە

فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تێلئەڤیڤ

ئاڤا نیوز

 

بەشێک لە هێڵی ئاسمانی ئەمریکا و ئەوروپا، گەشتەکانیان بۆ پایتەختی ئیسرائیل ڕاگرت بە بیانووی هەبوونی مەترسی.


وێنە گەورەکە: لە ترسی هێرشی گرووپە چەکدارەکان و ئێران بۆ سەر تێلئەڤیڤ، هێڵی ئاسمانی ئەوروپا و ئەمریکا گەشتەکانی بۆ تێلئەڤیڤی پایتەخت بەشێوەیەکی کاتی ڕاگرت.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرجەم گەشتەکان ڕاگیراون و تا ئێستا دیار نییە کەی گەشتەکان دەکرێنەوە.


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەگەری هەیە بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە گرووپە چەکدارەکان و ئێران مووشەک ئاڕاستەی تێلئەڤیڤ بکەن، ئەویش لە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: