هەڵوێست و هەردی لە لەندەن کۆنسێرت دەکەن

شەیری بکە لە:
هەڵوێست و هەردی لە لەندەن کۆنسێرت دەکەن

هەڵوێست محەممەد و هەردی سەلامی

ئاڤا دیجیتاڵ

هونەرمەندان هەڵوێست محەممەد و هەردی سەلامی لە شاری لەندەنی بەریتانیا کۆنسێرتێکی هاوبەش دەکەن.

زانیاری پێویست: کۆنسێرتەکە ڕۆژی یەکشەممە 11-2-2024 لە شاری لەندەن بە بەشداریی چەند میوزیکژەنێکی ئەوروپی و کورد ساز دەکرێت، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە هەزار بلیت فرۆشراون. 

لێدوانی فەرمی: هەردوو هونەرمەند هەڵوێست و هەردی قسەیان بۆ ئاڤا میدیا کرد و ئاماژەیان بەوە کرد ئامادەکارییەکی باشیان کردووە و دەیانەوێ لە ئاستی کۆنسێرتە جیهانییەکان بێت.

ئەمەش بزانە: ئەو دوو هونەرمەندە جاری یەکەمیان نییە پێکەوە کۆنسێرت دەکەن، پلانیان هەیە ئەمساڵ چەندین کۆنسێرتی دیکە لە بەریتانیا، کەنەدا، وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و ئەمریکا بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان