
ئاڤا میدیا دیجیتاڵ
ئاستی هەناردەکردنی بازرگانی ئۆتۆمبێل لە چین بەروارد بە ساڵانی رابردوو بەشێوەیەک بەرەوپێش چووە کە لە بواری دروستکردن و هەناردەکردنی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا بە پێش ژاپۆن دەکەوێتەوە.
هەناردەی ئۆتۆمبێلی چین بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەتەوە و لە هەوڵی بەردەوام دایە لە پێشبڕکێی هەناردەکردنی ئۆتۆمبێل پێش ژاپۆن بکەوێت، وەک گەورەترین هەناردەکاری ئۆتۆمبێل لە جیهاندا، ئەمەش گۆڕانکارییەکی ریشەیی لەم پیشەسازییە جیهانییەدا نیشان دەدات.
چین وەک پێشەنگی جیهان لە بواری ئۆتۆمبێلی کارەبایی ناسراوە، بەڵام ئۆتۆمبێلە ئاساییەکانیشی (ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە بەنزین کاردەکەن) لەلایەن وڵاتانەوە خواستی زۆری لەسەرە بەتایبەت رووسیا.
ئەو دەرفەتەی چینی بەم ئاستە گەیاند:
کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی چینی ئەو بۆشاییەی لە بازاڕەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە رۆژئاوا بەهۆی رۆیشتنی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلی ئۆکرانیا لە دوای جەنگەوە درووستبووە، لەبەرژەوەندیی خۆیان قۆستەوە بەجۆرێک لە ساڵی رابردوودا لانیکەم (پێنج هێندە زیاتر ئۆتۆمبێلییان لە رۆژئاوا فرۆشتووە).
ئاستی هەناردەکردن لە ژاپۆن:
بەگوێرەی دوایین داتای فەرمیی ئەو وڵاتە، ژاپۆن لە ماوەی 11 مانگی یەکەمی ساڵی 2023 چوار ملیۆن ئۆتۆمبێلی بۆ دەرەوەی وڵات ناردووە.
هەناردەکردنی (ئۆتۆمبێلی بەنزین) بۆ بازاڕەکانی وەک رووسیا و مەکسیک، یارمەتیدەرێکی باشی ئەو وڵاتانەیە کە نەیاتوانیوە لەگەڵ شەپۆلی دروستکردنی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بڕۆن، لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا خواست لەسەر ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە خۆڕاگرانە جێگیرە لە جیهاندا.
کاردانەوەی وڵاتانی دیکە:
ئەمریکا تاڕادەیەکی زۆر رێگریی لە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلەکانی چین دەکات، باجێکی زۆری لەسەر ئەو وڵاتە سەپاندووە، لەکاتێکدا رێکخەرانی یەکێتیی ئەوروپا لە مانگی ئەیلوولدا لە لێکۆڵینەوەیکدا باسیان لە سوودی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کردوو، جەختییان لەسەر هەرزانی نرخی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی چین کردەوە.
لەولاوە، پەکین لێکۆڵینەوەکانی یەکێتیی ئەوروپای شەرمەزار کرد و بە پارێزەری چین وەسفی کرد.
کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل:
گوتەبێژی کۆمپانیای ڤۆڵکسواگن: بۆ یەکەمجار ئۆتۆمبێلەکانی دروستکراوی چین بۆ دەرەوەی وڵات دەنێرێت، بەو پێیەی ئەمساڵ تاوەکو 60 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆری)کوبرا تاڤاسکان EV ) کە لە چین دروستکراون رەوانەی ئەوروپا دەکات.
کۆمپانیای فۆرد کە پشکێکی بەرچاوی لە بازاڕدا لەدەستداوە لەبەردەم کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی چینیدا، لە ساڵی رابردوودا هەناردەکردنی لە چینەوە بۆ 100 هەزار ئۆتۆمبێل زیاد کردووە.
بەگشتیی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات لە ساڵی رابردوودا گەیشتە 25.5 ملیۆن ئۆتۆمبێل بەمەش ژمارەی پێوانەیی شکاند و بە پێش ژاپۆن کەوتەوە، بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلی چین.
دوایین هێڵ:
چین تەنیا لە ساڵی 2022 نزیکەی 160 هەزار ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلانی چین.
کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلانی چین: لە ساڵی رابردوودا پێنج ملیۆن و 26 هەزار ئۆتۆمبێلی دروستکراوی چین لە دەرەوەی وڵات فرۆشراون، کە دەکاتە یەک ملیۆن زیاتر لە هەناردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ژاپۆن دروستکراون.
شەپۆلی داهاتووی هەناردەکردنی چین، لە جۆری ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرید دەبێت.

عەبدوڵڵا ئازاد
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار