گه‌وره‌ترین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی له‌نێو گۆڕستانی "وادی سه‌لام" ئه‌نجامدرا

شەیری بکە لە:
گه‌وره‌ترین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی له‌نێو گۆڕستانی "وادی سه‌لام" ئه‌نجامدرا

گۆڕستانی وادی سەلام، گەورەترین گۆڕستانە لە جیهان و دەکەوێتە شاری نەجەف لە عێراق


ئاڤا نیوز

 

ئه‌مرۆ له‌ شاری نه‌جه‌ف, گه‌وره‌ترین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی له‌نێو گۆڕستانی "وادی سه‌لام" به‌ مه‌به‌ستی گەڕان و پشكنین بەدوای کەسانی داواکراو و تاوانباران، ئەنجامدرا.

 

چیرۆکی سەرەکی: پۆلیس و لیوای فریاکەوتنی پارێزگای نەجەف لە نێو گۆڕستانی "وادی سەلام" ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجامدا و ژمارەیەک داواکراو و هەڵاتویان دەستگیركرد .

 

ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف بڵاویکردەوە: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ هەواڵگرییه‌كان , دەیان داواکراو و تاوانبار لە گۆڕستانی "وادی سەلام" خۆیان حەشارداوە , ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و زیاره‌تكاران دروست دەکات.

 

ئەمەش بزانە: گۆڕستانی "وادی سەلام" گەورەترین گۆڕستانە لە جیهان و دەکەوێتە شاری نەجەف لە عێراق و زیاتر لە شەش ملیۆن گۆڕی موسڵمانانی شیعه‌ مه‌زهه‌ب لەخۆدەگرێت و ڕووبەرەکەی زیاتر له‌ شه‌ش کیلۆمەتر دووجایە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ