سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ڕەفەح دڵنیایی دەدات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ڕەفەح دڵنیایی دەدات

پێنج ژن لەترسی شەڕ و بۆردوومان خۆیان لە خانووێک ناوە و لە پەنجەرەوە سەیری دەرەوە دەکەن، فۆتۆ: AFP

ئاڤا نیوز


لەکاتێکدا جیهان داوا دەکات ئیسرائیل هێرش نەکاتە سەر ڕەفەح، نەتەنیاهۆ ڕژدە لەسەر هێرشەکە و دڵنیاییش دەدات لە پاراستنی گیانی هاووڵاتیان.

لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە کەناڵێکی ئەمریکی ڕاگەیاندووە: "سوپای ئیسرائیل گەرەنتی سەلامەتی پەڕینەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی ئەو شارە دەکات، بەرلەوەی هێرشە چاوەڕوانکراوەکە دەستپێبکەین".



لەلایەکی دیکەوە: بزووتنەوەی حەماس هۆشداری دەدات لە ئەگەری هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ ڕەفەح کارەساتی لێدەکەوێتەوە. ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات زیاتر لە چوار کەتیبەی سەر بە حەماس لەو شارەدا بن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: