بایکۆت زیان بە ماکدۆناڵد دەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
بایکۆت زیان بە ماکدۆناڵد دەگەیێنێت

خواردنگەیەکی ماکدۆناڵد

 ئاڤا نیوز


زنجیرە خواردنگەی خێرای ماکدۆناڵد، بۆ ڕووبەڕووبوونەویە زیانەکانی بایکۆت، پێداچوونەوە بە نرخی خواردنەکانیدا دەکات.


وێنە گەورەکە: ماکدۆناڵد دەیەوێت لە ڕێگەی داشکانی نرخی خواردنەکانیەوە سەرنجی زیاتری بەکاربەران بۆ خۆی ڕابکێشێت و بەمەش قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە کە لە بەر بایکۆتی بەشێک لە کڕیاران تووشی بووبوو.


زانیاریی زیاتر: بەشێک لە ڕەخنەگرانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە ئیسرائیل و هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە لە سەرتاسەری جیهان بایکۆتی بەرهەمی کۆمپانیا ئەمریکی و ئیسرائیلییەکانیان کردووە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە هۆی بایکۆتەوە فرۆشی ماکدۆناڵد لە مانگەکانی نیسان بۆ حوزەیرانی ئەمساڵ بە ڕێژەی 1٪ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو کەمیکردووە. 


ئەمەش بزانە: لە دوای پەتای کۆڤید19ـەدوە یەکەمجارە ماکدۆناڵد بەو ڕێژەیە تووشی زیان ببێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ