ئەو دەرمانانەی نابێت لەگەڵ قاوە بخورێن

شەیری بکە لە:
ئەو دەرمانانەی نابێت لەگەڵ قاوە بخورێن

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


شارەزایانی تەندروستی هۆشدارییان داوە، لە کاریگەرییە لاوەکی خراپ و ئاڵۆزەکانی پەیوەست بە خواردنی هەندێک دەرمان لەگەڵ قاوە.


بڵاوکراوەی فەرمی: کۆمەڵێک دەرمانساز بۆ ماڵپەڕی دەیلی مەیل ئەو دەرمانە باوانەیان ئاشکرا کردووە کە دەتوانن کارلێک لەگەڵ قاوە و خواردنەوەکانی دیكەدا بکەن کە کافاینیان تێدایە.


زانیاریی زیاتر: دەرمانەكان ئەمانەن
1- دەرمانی دژە خەمۆکی، کافاین دەتوانێت کارلێک لەگەڵ دەرمانی دژە خەمۆکیدا بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
2- دەرمانی سەرمابوون و هەستیاری، خواردنەوەی قاوە لەگەڵ ئەم دەرمانانە دەبێتە هۆی خراپترکردنی نیشانەکان و هەستکردن بە فشار و دڵەڕاوکێ.
3- دەرمانی شەکرە، خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کە کافاینیان تێدایە دەبێتە هۆی زیادکردنی ڕێژەی ئەنسۆلین و شەکری خوێن.
4- دەرمانی پەستانی خوێن، خواردنەوەی قاوە لەگەڵ ئەم دەرمانە لێدانی دڵ و پەستانی خوێنت زیاد دەکات.
5- دەرمانی زەهایمەر، خواردنی لەگەڵ قاوەدا مێشک تەسک دەکاتەوە، وا دەکات دەرمانەکە بەزەحمەت بگاتە مێشک.
6- دەرمانی تەنگەنەفەسی، قاوە کاریگەرییە لاوەکییەکانی ئەم دەرمانە تووندتر دەکات و دەبێتە هۆی توڕەبوون و کەمخەوی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان