ڕووسیا 39 درۆنی ئۆکراینی دەخاتە خوارەوە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا 39 درۆنی ئۆکراینی دەخاتە خوارەوە

خستنەخوارەوەی درۆنێکی ئۆکراینی لەلایەن ڕووسیا، سەرچاوە: ڕۆیتەرز

ئاڤا  نیوز

ڕووسیا بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی درۆنیی ئۆکراینا و خستنەخوارەوەی 39 درۆنی ڕاگەیاند.

ڕاگەیێنرای فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند: "سیستەمی بەرگریی دژەئاسمانیی، درۆنەکانی لە هەرێمی کورسک، بێلگۆرۆد، ڤۆرۆنێژ، بریانسک و باکووری خۆرئاوای لینینگراد خستوونەتە خوارەوە کە هەموویان لە ئۆکرایناوە ئاراستە کرابوون."

زانیاریی زیاتر: ئۆکراینا بەردەوام کۆگاکانی سووتەمەنی و پاڵاوگەکانی ڕووسیا لە ناوچە سنوورییەکان بە درۆن دەکاتە ئامانج. ڕووسیاش بەهەمانشێوە ژێرخانی وزەی ئۆکراینا دەکاتە ئامانج کە بەهۆیەوە کێشەی کەمیی کارەبا لە ئۆکراینا دروست بووە.

باکگراوند: لە شوباتی 2022ـەوە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکردووە و بەردەوامە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ