ئیسرائیل بۆ یەکەمجار زیرەکیی دەستکرد لە شەڕی غەززە بەکاردەهێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 شوبات

دیمەنێک لە بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر رەفەح ، وێنە AFP
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل بۆ یەکەمجار چەند تەکنەلۆژیایەکی زیرەکیی دەستکرد لە شەڕی غەززە دژی حەماس بەکاردەهێننێت. یەکێکیان درۆنی حەماس تێکدەشکێنێت و نەخشەی تۆڕی توونێلەکان دەکێشێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە سەرەتای شەڕی غەززە ئیسرائیل ئامێرێکی یاریدەری بینینی بەکارهێنا کە کۆمپانیای ستارتەپ شووتەر-ی ئیسرائیلی دروستی کردبوو. ئەم ئامێرە لە چاوێک دەبەسترێت و لەڕێگەیەوە دەتوانرێت درۆن ببینرێت. ئەم تەکنەلۆژیایە وا دەکات هەموو سەربازێکی ئاسایی وەک سێرە (قەناس) کار بکات. ئێستاش تەکنەلۆجیای تری خستووەتە کار.
لێدوانی فەرمی: ئاڤی خەسان، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ستارتەپ نەیشن سێنتراڵ دەڵێت: شەڕی غەززە بەگشتی هەڕەشەیە، بەڵام لە هەردوو بواری شەڕ و نەخۆشخانەدا هەلی تاقیکردنەوەی تەکنەلۆژیای نوێمان پێدەدات. ئەو تەکنەلۆژیایانەی لەم شەڕەدا بەکارهێنراون، پێشتر بەکارنەهێنراون.
زانیاری زیاتر: یەکێک لە سیستمەکانی دیکە جۆرە درۆنێکە کە درۆنەکانی دیکە تێکدەشکێنێت. بەرپرسێکی بەرگریی ئیسرائیل لەمبارەیەوە دەڵێت: بەمجۆرە درۆنە دەڵێین باڵندە تووڕەکان.
ئەمەش بزانە: ئیسرائیل بۆ ئەوەی نەخشەی تونێلەکانی دەستبکەوێت، جۆرە درۆنێکی بەکارهێناوە دەتوانێت مرۆڤ ببینێت. بەرپرسەکەی ئیسرائیل دەڵێت پێش شەڕەکە ئەو تەکنەلۆژیایە کێشەی ناردنەوەی وێنەی هەبوو بۆ سەر زەوی. ئاماژەی بەوەش نەکردووە ئێستا کێشەکە چارەسەر کراوە یان نا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بۆ پزیشکیان: هەڕەشەکانی سەر ئێران ڕەتدەکەینەوە