دوای هێرشەکەی جۆلان نەتەنیاهۆ دەگەڕێتەوە ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
دوای هێرشەکەی جۆلان نەتەنیاهۆ دەگەڕێتەوە ئیسرائیل

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل- وێنە؛ سۆسیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دوای هێرشە مووشەکییەکەی جۆلان، بەخێرایی لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە ئیسرائیل.

 

وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو لە لوبنانەوە چەند مووشەکێک ئاراستەی بەرزاییەکانی جۆلان کران کە لە ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلە.

 

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: دوای گەڕانەوەی، نەتەنیاهۆ سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکە کرد.

 

باکگراوەند: شەوی ڕابردوو شارۆچکەی مەجدەل شەمس لە بەرزاییەکانی جۆلانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل بە چەند مووشەکێک لە لوبنانەوە کرایە ئامانج، بەهۆیەوە 11 کەس کوژران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: