ساڵانە 18 ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ گیان لەدەست دەدەن

شەیری بکە لە:
ساڵانە 18 ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ گیان لەدەست دەدەن

ئاڤا نیوز

نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردنن لە جیهاندا و ساڵانە دەبنە هۆی مردنی نزیکەی 18 ملیۆن کەس، هەندێک لە نیشانەی نەخۆشییەکانیش لە قاچەکاندا دەردەکەون.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوتەی هەندێک لە شارەزایانی تەندروستی و کلینیکی کلیڤلاند، هەندێک نیشانەی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان لە پێیەکاندا دەردەکەون؛ ئازاری سووتانی پێ و پەنجەکانی قاچ لە کاتی پشوودان، ڕەنگە نیشانەی نەخۆشی خوێنبەرەکان و دڵ بێت، بەتایبەتی لە شەواندا.

 

ئەوەی پێوستە بیزانیت: نیشانە سەرەکییەکانی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بریتین لە:

1-    سڕبوون یان بێهێزی لە قاچدا.
2-    گەشەکردنی نینۆکی پێ بەهێواشی.
3-    گۆڕانکاری لە ڕەنگی پێستی قاچەکان.
4-    گرژبوونی ئازار لە ماسوولکەکانی شان و ڕان.
5-    ساردی لە بەشی خوارەوەی قاچ یان پێدا.
6-    هەڵوەرینی مووی قاچەکان یان گەشەکردنی خاو.

زانیاریی زیاتر: نەخۆشیی دڵ و خوێنبەرەکان هەندێکجار نیشانەکانی بەهێواشی دەردەکەون، بەڵام لە کاتی گەشەکردنی لەناکاودا لەوانەیە مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: