لە کۆریای باشوور ئامێرێک بۆ کۆنترۆڵکردنی عەقڵی مرۆڤ دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە کۆریای باشوور ئامێرێک بۆ کۆنترۆڵکردنی عەقڵی مرۆڤ دروست دەکرێت

وێنەیەک کە گوزارشت لە شیێوازی کارکردنی ئامێرەکە دەکات، سەرچاوە: گووگڵ

ئاڤا نیوز

 

زانایان لە کۆریای باشوور سەرکەوتوو بوون لە دروستکردنی ئامێرێکی پزیشکی کە بتوانێت لە دوورەوە عەقڵی مرۆڤ کۆنترۆڵ بکات.

بۆچی گرنگە: زانایان داهێنانەکەیان ناوناوە  Nano-MIND، پشتڕاستی دەکەنەوە ئەم ئامێرە بەکاردەهێنرێت بۆ کاری پزیشکی، چونکە دەتوانێت زۆرێک لە نەشتەرگەرییەکان بۆ پزیشکان ئاسانتر بکات و ڕەنگە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی زۆرێک لە نەخۆشییەکانیش.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: توێژەرانی پەیمانگای زانستی بنەڕەتی کۆریای باشوور IBS، ئەو ئامێرەیان پەرەپێداوە کە دەتوانێت لە دوورەوە دەستکاری مێشکی مرۆڤ بکات، ئەمەش بە بەکارهێنانی موگناتیس.

 

چی ڕوویدا: لە توێژنەوەکەدا گرووپێکیان تاقی کردووەتەوە کە ویستوویانە ئارەزووی خواردنیان کەمبکرێتەوە، لە ئەنجامدا کێشی جەستەیان بە ڕێژەی 10% دابەزیوە، واتە نزیکەی 4.3 گرام بۆ هەر کەسێک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: