عەدنان کەریم گۆرانییەکی نوێ دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
عەدنان کەریم گۆرانییەکی نوێ دەکاتەوە

هونەرمەند عەدنان کەریم

ئاڤا نیوز


هونەرمەند عەدنان کەریم سەرقاڵی نوێکردنەوەی بەرهەمێکی کۆنیەتی و بەمزووانە بڵاوی دەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: عەدنان کەریم یەکێک لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی باشووری کوردستانە، خاوەنی زیاتر لە 15 ئەلبوومە و بەوە ناسراوە هۆنراوە کلاسیکییەکان دەکاتە گۆرانی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گۆرانی "بیرتان دەکەم" یەکێکە لە گۆرانییەکانی عەدنان کەریمە، هۆنراوەکەی لەلایەن شوان کابان نووسراوە و  لە ساڵی 1993 تۆمار و بڵاوکراوەتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەدنان کەریم لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، گۆرانییەکەی بە شێوازێکی تایبەت و میوزیکێکی نوێ تۆمارکردووەتەوە. بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو 28ـی تەمموز بڵاو بکرێتەوە.


ئەمەش بزانە:
هونەرمەند ئەرژەنگ سەیفیزادە بە هاوکاری گرووپی میوزیکی ویساڵ بە داڕشتنەوەیەکی نوێی میوزیک  گۆرانییەکەی نوێکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان