ئاڤا میدیا خەڵاتێک لەبارەی ژینگە وەردەگرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ئاڤا میدیا وەک دەزگایەکی بەرپرسیار و خەمخۆر بەرامبەر ژینگە و لەپای گرنگیدان بە پرسی ژینگە و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی خەڵات دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: ڕێکخراوی ڕۆژگاری کورد بۆ هاوکاریی مرۆیی، پڕۆژەی سەوزکردن و پاراستنی ژینگەی هەولێری لەلایەن خانمانەوە ڕاگەیاند، لە چالاکییەکیشدا ئەو دەزگا میدیاییانەی خەڵات کرد کە گرنگییان بە هۆشیاریی ژینگەیی داوە، لەنێویاندا ئاڤا میدیا خەڵات کرا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا وەک دەزگایەکی میدیایی بەرپرسیار، گرنگییەکی تایبەت بە ژینگە دەدات و بەشێکی تایبەت بە ژینگەی کردووەتەوە.

لێدوانی فەرمی: ڕۆژگار موحسین، سەرۆکی ڕێکخراوەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئاڤا میدیا لەڕێگەی بەدواداچوون و بەرنامەکانی ڕۆڵێکی گەورە و چالاکی لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و پاراستنی ژینگەدا هەیە، ژینگەی بەلاوە پرسێکی سەرەکییە و هیوادارین هاوشێوەی ڕابردوو بەردەوام بێت".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی (دەستی خانمان لە سەوزکردنی ژینگە) کۆمەڵێک کار لەخۆدەگرێت، کە پێکهاتوون لە:-

ــ تۆمارکردنی چەند بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی لەبارەی ژینگە.
ــ چاندنی دار و نەمام لە سنووری هەولێر.
ـــ دابینکردنی هاوکاری بۆ ئافرەتە بەندکراوەکانی زیندانی نەجەوانان.
ــ دابینکردنی شوێنی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە ناوچە گەشتیارییەکان.
ــ دابینکردنی نایلۆنی گەورە بۆ سەیرانکەران و گەشتیاران.
ـ دابەشکردنی بڕۆشووری هۆشیاریی ژینگەیی.
ــ سازکردنی کۆڕ و کۆبوونەوە بۆ ئافرەتان.

باکگراوند: ڕێکخراوی ڕۆژگاری کورد ساڵی 2017 دامەزراوە. ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە و لە بوارەکانی باشترکردنی ژیانی هەژاران و پاراستن و دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست کار دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان