لە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا 40 کۆچبەری کورد ڕزگار کران

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


پۆلیسی بەریتانیا سەرنشینانی ئەو یەختەی ڕزگاركرد كە لە کەناڵی ئینگلیزی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا گیریان خواردبوو و 40 لەوان کورد بوو.


چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی شەممە، لە میدیا عێراقییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە یەختێک لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا وەڕگەڕاوە و چەندین کۆچبەر گیانیان لەدەست داوە، کۆچبەرەکان زیندوون و یەكێكیان لە ڕێگەی ئاڤاوە داوای بە هاناوەچوونی كرد و گوتی "دۆخمان زۆر خراپە و بەلەمەکەمان کون بووە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرنشینەکانی یەختەکە 60 کەس دەبن و زیاتر لە 40سەرنشینیان کوردن بەشێکیان ژن و منداڵن.


لێدوانی تایبەت: ڕەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچبەران بە ئاڤا نیوزی گوت:" دوای هەشت كاتژمێر پۆلیسی بەریتانیا لە کەناڵی ئینگلیز لەنێوان بەریتانیا و فەرەنسا سەرنشینانی یەختەكەی لەمردن ڕزگاركردووە و ئێستا سەلامەتن".
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان