بەلەمێک بە 60 سەرنشینەوە داوای هاوکاری دەکەن

شەیری بکە لە:
بەلەمێک بە 60 سەرنشینەوە داوای هاوکاری دەکەن

بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی نێوان فەرەنسا و ئینگلتەرا

ئاڤا نیوز


ڕۆژی شەممە، لە میدیا عێراقییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبویەوە کە یەختێک لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا وەڕگەڕاوە و چەندین کۆچبەر گیانیان لە دەستداوە، کۆچبەرەکان زیندوون و دەڵێن "دۆخیان زۆر خراپە وبەلەمەکەیان کون بووە".


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: یەکێک لە کۆچبەرەکان کە ناوی لای ئاڤا نیوز پارێزراوە، دەڵێت " یەختەکەمان کون بووە و ئەگەر فریامان نەکەون توشی کارەساتی گەورە دەبین".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرنشینەکانی یەختەکە 60 کەس دەبن و زیاتر لە 40سەرنشینیان کوردن بەشێکیان ژن و منداڵن.


لە لایەکی دیکەوە: ڕەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچبەران بە ئاڤا نیوزی گوت:" ئاگاداری یەختەکەم و بەردەوام پەیوەندیم هەیە لەگەڵیاندا و تا ئێستا سەلامەتن".


زانیاریی زیاتر: یەختەکە زۆر بچووکە، 60 سەرنشینی تێدایە و ژن و منداڵیشیان لەگەڵدایە و سەرجەمیان کوردن. ڕەنج پشدەری وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان