بەغدا لە داخستنی کەمپی ئاوارەکان لەوادەی دیاریکراودا شكستیهێنا

شەیری بکە لە:
بەغدا لە داخستنی کەمپی ئاوارەکان لەوادەی دیاریکراودا شكستیهێنا

کەمپێکی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان- وێنە: KRG

ئاڤا نیوز


چەند ڕۆژێک پێش جێبەجێکردنی بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م كەمپی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، حكومه‌تی عێراق داخستنی کەمپەکانی هەولێر و دهۆکی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.


وێنە گەورەکە: به‌غدا ڕۆژی 30ی تەمموزی وەک دوا وادە ده‌ستنیشانكردبوو بۆ داخستنی سه‌رجه‌م كەمپی ئاوارەكان، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش به‌مه‌رج پشتگیری له‌گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكات بۆ ناوچەكانی خۆیان.


لێدوانی فەرمی: پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت:  بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان وەستێنراوەو هیچ ئاواره‌یه‌ك به‌زوره‌مڵی ناگه‌رێنرێته‌وه‌.


زانیاریی زیاتر: بڕیارە سەرەتای مانگی ئابی داهاتوو لیژنەیەكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان کۆببێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئاوه‌راكان و ره‌خساندنی زەمینە بۆ گەڕاندنەوەیان.


باكگراوند: تائێستا نزیکەی 26 هەزار و 500 خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ده‌ژین ، 22 هەزاریان لە دهۆکن و 4500 دیكه‌شیان لە هەولێرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ