
وێنەی کۆبوونەوەکە
ئاڤا نیوز
شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک لە ئەمریکان و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن.
وێنە گەورەکە: شاندێکی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ماوەی چەند ڕۆژێکە لە ئەمریکان و لە گفتوگۆ و دیدارەکانیان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و بەرپرسانی وڵاتەکە بەردەوامن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە كۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا باس لە پرسی ئاوی عێراق و سووریا و ژینگەكراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندەکە لەگەڵ بەرپرس و راوێژکاری بەشی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و راوێژکاری بەشەکە و بەرپرسی دۆسیەی ئاوی عێراق و سووریا و بەرپرسی دۆسیەی ژینگە کۆبووەتەوە و تاوتوێی چەند پرسێکیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرا، بە تایبەتی لەسەر پرسی گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵی و کاریگەریی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا لە سەر کشتوکاڵ و بابەتی دروستکردنی بەنداوەکان و پڕۆژەکانی پۆندسازی و پڕۆژەکانی ئاودێری و سوودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی ئاو و چارەسەرکردنی کێشەی ستراتیژیی بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئاو.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار